![](/weney-mallperr/6121.jpg)
کوردستان میدیا: هاتنی ئاو و ئاوەڕۆی هەندێک لە شوێنەکانی شاری بانە بۆ ناو رووباری ئەو شارە، جوانیی سروشتی شاری تێکداوە و بۆتە هۆکاری ئازاردانی خەڵک و هاوڵاتییانی ئەو شارە.
ماڵپەڕی ناوخۆیی \'\'ئەربابا خەبەر\'\' بڵاوی کردەوە، رۆیشتنی ئاو و ئاوەڕۆی کۆڵانەکانی \'\'چەم زریزین\'\' بۆ ناو رووباری شاری بانە، بووەتە هۆکاری لەناوچوونی جوانیی سروشتی ئەو شارە.
رژانی ئاو و ئاوەڕۆ بۆ ناو رووباری ناوڕاستی شاری بانە، لەگەڵ ئەوەی سروشتی ئەو شارەی تێکداوە، بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش لەو ناوچەیەدا و ئەوەش ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی لێ کەوتۆتەوە.
شاری بانە بە یەکێک لەشارە گەشتیاری و ئابوورییەکانی پارێزگای کوردستان دێتە ئەژمار، بەڵام هەتا ئێستا هیچ جۆرە هەنگاوێک لە پێوەندی لەگەڵ چارەسەریی ئەو کێشەیە، لە لایەن شارەداری بانەوە هەڵنەگیراوە و بگرە بە تێپەڕبوونی کاتیش خراپتر بووە.
رژانی ئاو و ئاوەڕۆ بۆ ناو رووبارەکان، سەرەڕای دروست کردنی کۆمەڵێک کێشە، بە هەڕەشەیەکی جیدیش بۆسەر ژینگە دێتە ئەژمار.