![](/weney-mallperr/13993.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمپانیای زونسینگی چینی بە هۆی پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییە پەسندکراوەکانی ئامریکا دژی ڕێژیمی ئێران لە لایەن ئامریکاوە بەربەستی بۆ دروست کرا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەم کۆمپانیا کە لە بواری بەرهەمهێنانی کەرەستە و ئامرازی پێوەندییەکان کار دەکات بە هۆی پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان، کە لە لایەن ئامریکاوە دژی ڕێژیمی ئێران پەسند کراوە، لەگەڵ بەربەست بەرەڕوو بووەتەوە.
سندووقی خانەنشینکراوانی وڵاتی نۆروێژیش کە گەورەترین سندووقی پاشەکەوتیی دەوڵەتیی لە جیهاندایە هاوکاریی خۆی لەگەڵ ئەو کۆمپانیا پچڕاندووە.
هەروەها کۆمپانیایەکی دیکەی چینی بە ناوی هوآوی (Huwei) بە تۆمەتی قازانج و کەڵک وەرگرتن لە ئامرازی پێوەندییەکان لە بواری سیخۆڕی و هێرشە سایبێرییەکان لە چالاکی لە وڵاتانی ئامریکا و ئوسترالیا پێشی پێ گیرا.
کۆمپانیای چینیی زونسینگ ساڵی ١٩٨٥ی زایینی لەو وڵاتە دامەزراوە و بەرهەمەکانی خۆی بۆ زیاتر لە ١٦٠ وڵاتی جیهان هەناردە دەکات.
رێژیمی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە هۆی درێژەپێدان بە چالاکییە ناوکییەکانی، لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوایی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکاوە گەمارۆی قورسی ئابووری بە سەردا سەپا کە بەهۆیەوە تا ئێستا چەندین کۆمپانیا و بانک بە هۆی پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان و هاوکاریی لەگەڵ رێژیمی ئێران بە جەریمەی نەختی مەحکووم کراون.