کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنفڕانسی حیزبە سوسیالیستەکان لە سلێمانی بەڕێوە چوو

20:21 - 23 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: کۆنفڕانسی حیزبە سوسیالیستەکانی ئورووپا، حیزبی سوسیالیست و دێموکراتەکانی جیهانی عەرەبی لە شاری سێلمانیە بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری سلێمانی کۆنفڕانسی حیزبە سوسیالیستەکانی ئورووپا، حیزبی سوسیالیست و دێموکراتەکانی جیهانی عەرەبی لە شاری سێلمانیە بەڕێوە چوو.

لەو کۆنفڕانسەدا لە سەر بانگهێشتی فەرمی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی محەممەدنەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەشداریی لەو کۆنفڕانسەدا کرد.

مەبەستی سەرەکی ئەو کۆنفڕانسە کە ژمارەیەکی بەرچاو له هێز و لایەنه سیاسییەکان و ئەندامانی پارلمانی ئورووپا و حیزبە سوسیالیستەکانی جیهان وێڕای هێز و لایەنە سیاسییەلانی هەر چوار بەشی کوردستان بەشداربوون، ئەوە بووە کە لە ڕێگای چەندین پانێل، کۆڕگێران لە ڕوانگەی هێزه سیاسییەکانی خۆیان گرفتەکانی بەردەم یەکلایی کردنەوەی ململانییەکان، پارێزگاری لە ئازادییەکان لە هەڕەشەی تێرۆر، پاراستنی پەنابەران و پتەوکردنی دێموکراسی لە جیهاندا تاوتوێ بکەن.

کۆبوونەوەی سەرلەبەیانی تایبەت بوو بە حیزبەکانی کە لە کۆڕی وڵاتانی عەرەبی دان.

دوانیوەڕۆی ئەو کۆنفڕانسە بە پێشکەشکردنی قسەکانی جیاکۆمۆ فلیبیک، جێگری سکرتێری گشتیی پارتە سوسیالیستەکانی ئورووپا دەستی پێکرد.

پاشان مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان وتاری بەخێرهاتنی پێشکەش کرد.

لە پانێلی یەکەم‌دا، لە لایەن چەند کەس لە بەرپرسانی ئورووپایی، عەرەبی و کوردی لە سەر پارێزگاری لە ئازادییەکان لە هەڕەشەی تێرۆر، چۆنیەتی ڕێشەکێش‌کردنی داعش و کلتوری تێرۆر لە کۆمەڵگادا قسەیان کرد.

لە پانێلی دووهەمەدا، سەبارەتبە پاراستنی پەنابەران، ڕەوشی ئێستایان چۆنە؟ دوای کۆتایی هاتنی شەڕ چیان لێ دێت؟ مەترسییەکان لە سەر نەوەکانی داهاتوویان؟ قسەیان کرد.

لەو بەشەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی پارلمان و بەرپرسانی حیزبەکان قسەیان کرد.

ئاخرین بەش لەو کۆنفڕانسە بە پتەوکردنی دێموکراسی و کام دێموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و چۆن بەدی دەهێنرێت،تەرخان کرابوو.

کۆڕگێڕانی ئەو بەشە هەرکام لە ڕوانگە و بۆچوونی خۆیانەوە باس و بابەتەکانیان خستە ڕوو و وتاری کۆتایی لە لایەن سێرگی ستانیشیف، سەرۆکی پارتە سوسیالیستەکانی ئورووپا پێشکەش کرا.

لەو کۆنفڕانسەدا هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەل ژمارەیەکی بەرچاو لە حیزب و کەساییەتییەکان دیداریان کرد.