کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنفڕانسی لاوانی هاکپار، پشتیوانی خۆی لە ناڕەزایەتییەکانی مەهاباد دەربڕی

21:59 - 19 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: کۆنفڕانسی لاوانی هاکپار لەژێر دروشمی ژبۆ کۆمارەکا فێدراڵ دەستی پێکرد و پشتیوانیی خۆیان لە ناڕەزایەتییەکانی مەهاباد دەربڕی.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو کۆنفڕانسە بە بەشداریی فهەمی دێمیر سکرتێری گشتیی هاکپار، لەژێر دروشمی \'\'ژ بۆ کۆمارەکا فێدراڵ\'\' کاتژمێر ١١:٠٠ دەستی بە کارەکانی کرد و پشتیوانیی لە حەرەکەتی ناڕەزایەتیی شاری مەهاباد دەربڕی.

لەو کۆنفڕانسەدا، دۆخی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان بەتایبەتی و ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی‌یانەی کوردستانی رۆژهەڵات خرایە بەر باس و پشتیوانییان لە خەڵکی مەهاباد و کوردستان کرد.

تەنیا رێکخراوی بەشداربووی ژنان لەو کۆنفڕانسەدا، یەکیەتییی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە لەلایەن رۆژین بەهرامی، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەو یەکیەتییەوە پەیامێک پێشکەش بەو کۆنفڕانسە کرا.

بەشدارانی ئەو کۆنفڕانسە بریتی بوون لە:

ــ فهەمی دێمیر سکرتێری گشتیی هاکپار
ــ نوێنەری لاوانی چوارپارچەی کوردستان
ــ نوێنەری حکوومەتی هەرێم ئومید خۆشناو
ــ سکرتێری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ــ نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران