![](/weney-mallperr/8060.jpg)
کوردستان میدیا: پاش چەن رۆژ کاری بەردەوام و تاوتوێ کردنی پرسە پێوەندیدارەکانی لاوان لە جیهاندا، ٣٠ەمین کۆنگرەی یەکیەتیی لاوانی نێونەتەوەیی سوسیال دێموکرات کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ لە کۆنگرەی IUSYدا چەندین راپۆرتی تایبەت بە نەتەوەکانی جیهان و لەوانە نەتەوە کورد پێشکهش کران و تێیدا راپۆرتەکانی \'\'ئابووری، پرسی هەژاری، دێموکراسی و سێکۆلاریزم، راپۆرتی سیاسیی تایبەت بە نەتەوە جیاجیاکانی جیهان\'\' تاوتوێ و پەسند کران.
لە کۆنگرەی یەکیەتیی لاوانی نێونەتەوەیی سوسیال دێموکراتدا لەسەر پێشنیاری نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە راپۆرتی تایبەت بە نەتەوەکانی جیهاندا خاڵێک لەسەر \'\'پاڵپشتی لە مافەکانی نەتەوەیی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان\'\' پەسند کرا.
لەو کۆنگرەیەدا \'\'ئەڤین نیجیر\'\' وەکوو سکرتێری گشتیی لاوانی نێونەتەوەیی سوسیال دێموکرات هەڵبژێردرا و \'\'ئاشتی ئازەر ئەفشان\'\' نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو رێکخراوە، وەکوو ئەندامی دەستەی چاودێریی یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سوسیال دێموکرات هەڵبژێردرا.
یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سوسیال دێموکرات ساڵی ١٩٠٧ دامەزراوە و یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەکوو یەکەم رێکخراوی کوردی ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە ئەندامی ئەو رێکخراوەیە.