کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دیرینی حیزب له ناوچەی چۆمی مەجیدخان

18:45 - 14 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرین و ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ رێکەوتی١٣ی خەرمانانی١٣٩٦ی هەتاوی کادری دێرینی حیزبی دێموکرات کاک خالید شازده بەهۆی نەخۆشی لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد و لەنێو ئاپۆڕای خەڵک بەخاک سپێردرا.

ناوبراو کەسایەتییەکی ناسراو و خۆشناوی ناوچەی چۆمی مەجیدخان بوو کە ساڵانێکی دور و درێژ خزمەتی بە گەل و نیشتمانەکەی کرد.

بنەماڵەی کاک خالید خاوەنی چەندین شەهیدی سەربەرزن کە گیانی خۆیان لەپیناو ئارمانجەکانی حیزب و گەل پێشکەش بە بارەگای پڕسەروەری کرد و تاجی سەربەرزیان لەسەرنا.

کاک خالید شازدە تاکوو ساڵی١٣٦٥ی هەتاوی وەک کادری کۆمیته ناوچەی چۆمی مەجیدخان ئەرکی حیزبی بەڕێوەبرد و دواتر لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێو بنەمالەکەی بەڵام تا دواساتەکانی ژیانی وه فادار به رێبازی پڕسەروەری شەهیدان مایەوە.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی له بنەماڵه وخزم وکه س وکاری ناوبراو ده کات و خۆی بە شەریکی خەمیانن دەزانێت.