![](/weney-mallperr/8396.jpg)
کوردستان میدیا: گرووپی پارێزەرانی ژینگەی روانسەر ناسراو بە چرۆ، لە هەڵمەتێکی سروشت دۆستانەدا، دەوروبەری سەراو روانسەر و چیای یەڵەوڕیان لە زبڵەکان خاوێن کردەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو هەڵمەتە ژینگەپارێزییە رۆژی هەینی رێکەوتی ١٢ی بانەمەڕ هاتەئاراوە و ژینگە دۆستانی کورد کەلە ئەندامانی یانەی رەزم ئاوەرانن، ئەو هەڵمەتەیان بەڕێوە بردووە.
لەو هەڵمەتەدا ژمارەیەک هاووڵاتیی زۆر لە هەموو تەمەنێکدا تێیدا بەشدار بووە.
ئەنجومەنی چرۆ ساڵی ١٣٩٠ چالاکاییەکانی خۆی دەست پێ کردووە و لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لەلایەن کۆمەڵەی پارێزەرانی ژیانەوە ژینگەی سروشتی کرماشان بە فەرمی ناسراوە.
گرووپی پارێزەرانی سروشتی روانسەر ئەرکی چاندنی تۆوی دارستانی داربەڕوو، بادام، دار وەن و ... و پاراستنی بوونەوەرەکان و ژیاندنەوەیان لە ئەستۆ دایە و سەرپێچیکاران و تێکدەرانی ژینگە لێپێچینەوە دەکا.