کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ئێران بەتوندی بریندار کرا

18:12 - 7 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی پیرانشار بە تەقەی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە توندی بریندار بوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٦ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی وەفا پاداشت خەڵکی گوندی گرد باساکیی سەربە ناوچەی پیرانشار لە شوێنێک بەناوی کڵاوی نۆکان کەوتە نێو بۆسەی هێزە چەکدارەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە توندی بریندار کرا.
وەفا پاداشت پاش ئەو رووداو رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

پێشتریش لە رێکەوتی ٤ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی، کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی ناوچەی سەردەشت بەناوی سالار فەخری، بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ درایە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران و لە ئاکامدا گیانی لە دەست دا.