کوردستان میدیا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیە بەناوی \'\'محەممەد ئەمین\'\' بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران بریندار کرا.
ماڵپەڕی کوردپا بڵاوی کردەوە، محەممەدی ئەمین کوڕی سۆفی سەلیم تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی گوندی \'\'حاڵج\'\'ی سەربە ناوچەی تەرگەوەڕ، لە خاڵی سنووریی ئورمیە لە کاتێکدا کە سەرقاڵی کۆڵبەری بووە، کرایە ئامانجی تەقەی هیزەکانی رێژیم و لە ئەنجامدا بە توندی بریندار بوو.
پاش ئەو رووداوە ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی \'\'خومەینی\'\' لە شاری ئورمیە راگوێزراوە و خراوەتە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، ٢٦ کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کوژراون و ٣٥ی دیکەش بە توندی بریندار بوون.