![](/weney-mallperr/8312.jpg)
کوردستان میدیا: ١٢ هاووڵاتیی بەحرەینی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران و سیخوری، بە زیندانی هەتاهەتایی و ٢ی دیکەش بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کران.
رۆژنامەی \'\'ئەلوەتەن\'\'ی بەحرەین بڵاوی کردەوە، ١٢ هاووڵاتیی بەحرەینی بە تاوانی سیخوڕی بۆ رێژیمی ئێران و راهێنانیان لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە سزای زیندانی هەتاهەتایییان لەلایەن دادگای بەحرەینەوە بۆ بڕایەوە و ٢ کەسی دیکەش بە ١٥ ساڵ زیندانی مەحکووم کران.
ئەو رۆژنامەیە نووسیویەتی: لە دادگای سەرەتاییدا ئەو ١٤ هاووڵاتییە بە \'\'پێکهینانی گرووپی تیرۆریستی و پێوەندی لەگەڵ هێزەکانی ئێران و حیزبوڵڵای عێراق\'\' تاوانبار و مەحکووم کراون.
دادستانیی بەحرەین رایگەیاندووە: ئەو ١٢ تیرۆریستە کە بە زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کراون لە ساڵەکانی ٢٠١١ هەتا ٢٠١٣ لە دژی تەناهیی وڵاتی بەحرەین چالاکییان کردووە.
زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و بە تایبەت وڵاتانی کەنداو، رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتەکەیان تاوانبار کردووە و ئەمەش بەردەوام لەلایەن بەرپرسانی رێژیمی ئێرانەوە رەت کراوەتەوە.