کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

18:02 - 1 جۆزەردان 2721

کاک "عوسمان یوسفی" ناسراو بە "عوسمانی حاجی بابەکر مەنگووڕی"  کوڕی کاک "خدر" کەسایەتییەکی خۆشناو لە شاری پیرانشار بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کوڕێکی ناوبراو بۆ ماوەی چەند ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبێت.

کاک "عوسمان" کەسێکی حیزبدۆست و خەمخۆری وڵات و نیشتمانەکەی بوو و تەرمەکەی لە قەبرستانی کۆنەخانێ لەنێو ئاپۆرای خەڵک تەسلیم بە خاکی پیرۆزی نیشتمان کراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.