کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ناسراو لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد

22:38 - 20 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: ئەندامێکی چالاکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران خەڵکی گوندی سۆفیان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ حاجی ڕەحیم قەیتەران کوڕی حاجی عەلی خەڵکی گوندی سۆفیان سەر بە شاری شنۆ، ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ١٨ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

حاجی ڕەحیم لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەرلە دایک بووە.

ناوبراو کەسایەتیەکی کومەڵایەتی، خۆشناو و مرۆڤێکی جێگای ڕێز و متمانەی خەڵک و ئەندامێکی چالاک، دڵسوزو بەبیرو باوەڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. ئەو لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران ودەسپێکردنی تێکۆشانی ئاشکرای حیزب بوو بە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لەو کاتەوە قەت لەحیزب دانەبڕاوە.

له هەموو قۆناغەکاندا بەردەوام پەیوەندی بەحیزبەوە کردووە و شانازی دەکرد کە ئەندامی حیزبە و ئاواتی بوو رۆژهەلاتی کوردستان بە ئازادی ببینێ، کە بەداخەوە مەرگ موڵەتی پێ نەدا.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پرسە وسەرەخۆشی لەبنەماڵە وخزم وکەس وکاری ناوبراو دەکات وخۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێت.