![](/weney-mallperr/8594.jpg)
کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری کورد بەناوی جبرەییل ئۆرەماری بەهۆی نەخۆشی لە شاری سۆران کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، جبرەییل ئۆرەماری کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کورد رۆژی هەینی رێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
![8593.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/8593.jpg)
جبرەییل ئۆرەماری یەکێک لەو بارزانییانە بووە کە ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی لەگەڵ باوکی لە دامەزرانی کۆماری کوردستاندا بەشداریی کردووە و دواتر پاش رووخانی کۆمار گەڕاوەتەوە کوردستانی عێراق و ساڵی ١٣٢٦ هەتا ١٣٢٨ی هەتاوی لەلایەن رێژیمی عێراقەوە لەگەڵ ٥٠٠ بارزانیی دیکە لە کەرکووک دەسبەسەر و زیندانی کراوە.
ناوبراو پێشمەرگەی هەر دوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە و لە سەدان شەڕی دیکە لە پێناو ئازادیی کوردستاندا بەشداریی کردووە.
پاش شۆڕشی ساڵی ١٩٧٥ رووی کردووەتەوە ئێران و ماڵەکەی بە بێ جیاوازی ببووە شوێنی حەوانەوەی هەر کوردێکی ئازادیخواز، هەر بۆیە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە ئازار و ئەزیەتێکی زۆر درا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکا و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانیت.
رۆحی شاد

جبرەییل ئۆرەماری