![](/weney-mallperr/5171.jpg)
کوردستان میدیا: جێگری وەزیری وزەی رێژیمی ئێران رایگەیاند، رێژەی سەرچاوە ئاوییەکان لە ١٣٥ میلیۆن میتری سێجا بۆ ١١٠ میلیۆن میتری سێجا کەمیی کردووە و جەختی کردەوە کە پاشکەوتە ئاوییەکانی وڵاتی ئێران سنووری هۆشداریی تێپەڕ کردووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٣ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، جێگری وەزیری وزەی رێژیمی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ زۆربوونی حەشیمەت و پێشکەوتنی پیشە، رێژەی بە کارهێنانی ئاو لە ئێراندا لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.
نزیک بە ٤ دەیە لەمەوبەر نێونجی بارینی باران لە ئێراندا لە ٢٥٠ میلیمیتر بۆ ٢٤٠ میلیمیتر کەمیی کردووە و نێونجی ساڵانە ئاو لە ٨٦ میلیۆن میتری سێجا بۆ ٤٦ میلیۆنمیتری سێجا کەمیی کردووە.
بەرپرسانی رێژیمی ئێران نیسبەت بە هەڵێنجانی لە رادەبەدەری سەرچاوە ئاوییەکان، رایانگەیاندبوو، رێژەی پاشکەوتە ئاوییەکان لە ئێراندا سنووری هۆشداری تێپەڕ کردووە.
لەو پەیوەندییەدا، راوێژکاری جێگری یەکەمی سەرکۆماری رێژیمی ئێران، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاندبوو، بە هۆی بەهرەبەرداریی لەسەدا ٩٧ی ئەو ئاوانەی کە لە سروشت دانە، بە تەواوەتی رووبارەکانی وشک کردووە و ئاوێک لە سروشتدا نەماوەتەوە.
بەپێی راپۆرتەکان، قەیرانی کەمئاوی لە ئێراندا لە ئاستێکی مەترسیدار دایە و ٧ پارێزگا لەگەڵ کێشەی جیددی ئاو و ١٣ پاریزگای دیکەش لەگەڵ دۆخی قەیرانی ئاو بەرەڕوونە و ئەگەر هەتا چەند ساڵی داهاتوو رێگا چارەی جیددی بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە هەڵنەگیرێت بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئێران تووشی کۆچبەری ئیجباریی دەبن.
وشکەساڵی، کەم ئاویی، کشتوکاڵی نەریتی، هەڵکەوتەی جوغرافیایی ئێران، بێ بەرنامەبوونی رێژیمی ئێران سەبارەت بە پرسی ئاو، نەپاراستن و کارێگەرییە نەرێنییەکان لەسەر ئاو و رووبارەکان، بارینی کەمی بەفر و باران لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا و چەندین فاکتەری دیکە دەبێتە هۆی ئەوەیکە وڵاتی ئێران تووشی کەم ئاوی بێت.