![](/weney-mallperr/8680.jpg)
کوردستان میدیا: ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵەی کوردی خەڵکی شارستانی سەردەشت لە پارێزگای ئورمیە، بەهۆی گازگرتوویی گیانی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی کوردستانی میدیا، نەشتیی گازی ئامێری ئاو گەرم کەرەوە، هۆکانی گیان لە دەستدانی ئەو ژنە کوردە راگەیەنراوە.
بە وتەی هاووڵاتییان، ئامیری ئاو گەرم کەرەوەی حەمامی ئەو ماڵە بە شێوەیەکی ناستاندارد دامەزراوە و بەهۆی نەشتیی گاز، ئەو رووداوە هاتووەتە ئاراوە.
ئەو ژنە پاش ئەو رووداوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام پزیشکانی نەخۆشخانە نەیانتوانی لە مەرگ رزگاری بکەن.
ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بەهۆی هەڵمژینی گازی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆن و گازگرتوویی، ٧٧ هاووڵاتیی کورد لە هەرچوار پارێزگای کوردستانی ئێران، گیانیان لە دەست داوە.