کوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیم ژمارەیەک لە بازاریان و خاوەن دووکانەکانی ئورمیەیان لەو شارەدا بانگهێشت کردووە و لەمەڕ دانانی ناوی کوردی و تەبلیغ کردن بە زمانی کوردی هوشدارییان پێ داون.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە چەند رۆژی رابردوودا ئیدارەی ئیتلاعات فرۆشیاران و خاوەن دووکانەی شاری ئورمیەی بانگهشیت کردووە و لەمەڕ دانان و دیاری کردنی ناو و وشەی کوردی بۆ دووکانەکانیان لێ پێچینەوەیان لێ کراوە.
ئیدارەی ئیتلاعات لەو لێ پێچینەوانەدا دوایین هوشداریی خۆی بە دووکاندارە کوردەکان داوە و پێی راگەیاندوون کە دەبێ لە وشەی فارسی، یان غەیری کوردی بۆ بەنێر و تابلۆی دووکان و بەرگە تەبلیغییەکانیان کەڵک وەر بگرن.
ئیدارەی ئیتلاعات ئەو دووکاندارە کوردانە کەلە زمانی دایکی خۆیان بۆ دانانی ناوی دووکان و شوێنی کەسابەتەکەیان کەڵک وەردەگرن بە \'\'سەرپێچی کارانی یاسا سینفییەکان\'\' تۆمەتبار کردووە.
راپۆرت و هەواڵی پێوەندیدار بە گوشارەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ پێشگیری لە دانانی ناو و وشەی زمانی کوردی لە ئورمیە پێشتر لە کوردستان میدیا بڵاو کرانەتەوە.