![](/weney-mallperr/10044.jpg)
کوردستان میدیا: هێزەکانی رێژیم لە شارستانی ماکۆ بە هاوکاریی ئیمام جومعە و فەرمانداریی ئەو شارە هێرشیان کردۆتە سەر شوێنی دروست کردنی گوندێکی تازە بە ناوی شگفتی و پێشیان لە بەڕێوەبردنی ئەو پڕۆژەیە گرتووە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، گوندی شگفتی کە لەلایەن هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی شارستانی ماکۆ بە ناوی \'\'شادفەر\'\' لە ناوچەی ئاواجیق، هەڵکەوتوو لە ٤٥ کیلۆمتری ماکۆ و٥ کیلۆمتری سنووری تورکیە بۆ خەڵکی بێ خانوو لە دەستی دروست کردندا بووە کە لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە پێشی لێ گیراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە هەموو قۆناغە یاسایییەکانی کاروباری دروست کردنی ئەو گوندە لەلایەن فەرمانداری شارستانی ماکۆوە بەدواداچوونی بۆ کراوە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو رێژیمی ئیسلامیی ئێران فەرمانی بەتاڵ کردنی چەند گوندی کوردنشینی ماکۆی بە بێ هیچ پاساوێک دەرکردبوو.