کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشارەکانی ریژیم بۆسەر کۆڵبەران بەردەوامن

21:04 - 8 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: لە ناوچەی سەوڵاوا باری کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە زەوت کران و لە پیرانشار زیاتر لە ٣٠ سەر بەرهەڵگر بە کوشت چوون.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شارستانی سەوڵاوا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٧ی بانەمەڕ، رژاونەتە نێو گوندی \'\'دەڵەمەرز\'\' و وێڕای پشکنینی ماڵی هاووڵاتییان بەبێ مۆڵەتی یاسایی، باری کۆڵبەرانیان زەوت کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
نرخی ئەو بارانە کە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمەوە زەوت کراوە زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن تمەن خەمڵێنراوە.
لەو پێوەندییەدا لە شاری پیرانشار، رێکەوتی ٥ی بانەمەڕ ١٦ سەر ئەسبی بارهەڵگری کۆڵبەرانی کورد لە کاتی گەڕانەوە لە سنووری هەرێمی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران بە کوشت چوون.
ئەو دەستڕێژییەی هێزەکانی رێژیم لە ناوچەی بەری مێرگانی پیرانشار و دەوروبەری (تازە قەڵا، ترکەش، ئاو خواردە و کوێستانەکانی کانییە زەردە و کانییە کیسەڵ) هاتووەتە ئاراوە و باری تێکڕای ئەو بارهەڵگرانەش پاش کوشتیان زەوت کراوە.