کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشارەکانی رێژیم بۆسەر هاووڵاتییانی خۆی بەردەوامە

20:13 - 18 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری خۆی ئیزن بە کڕینی خانووبەرە بە هاووڵاتییانی کوردی شاری خۆی نادات.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماوەیەکە پاساژێک بەناوی پاساژی \'\'میر جەلال\'\' لە شەقامی \'\'تاڵەقانی\'\'ی شاری خۆی دروست کراوە، کە لەلایەن خاوەنەکانییەوە دەفرۆشرێت و ژمارەیەک هاووڵاتیی کوردیش چەند دووکانێکیان لەو پاساژەدا کڕیوە.
پاش کڕینی ئەو دووکانانە لەلایەن هاووڵاتییانەوە، ئیدارەی ئیتلاعات خاوەنی پاساژەکەی بانگهێشت کردووە و پێیان راگەیاندووە کە نابێ دووکان بە کوردەکان بفرۆشن.
بە وتەی هاووڵاتییان، رێژیم لە هەوڵی ئاژاوەنانەوە لە نێوان کوردان و ئازەرییەکانی دانیشتووی پارێزگای ئورمیە دایە و لە هەموو ئامرازێک بۆ دروست کردنی ناکۆکی لەنێون ئەو دوو نەتەوەدا کەڵک وەردەگرێت.
هەر لەو پێوەندییەدا، پێشتریش لە شاری \'\'پێرێ\'\' سەربە شارستانی خۆی، کەسانێکی نەناسراو کە خۆیان بە ئازەری زمان لە قەڵەم داوە هەڕەشەیان لە هاووڵاتییانی کورد کردبوو، کە دەبێ ئەو شارە بەجێ بێڵن.
پێشتر لەوەش ژمارەیەک لە دەست و پێوەندییەکانی رێژیم هێرشیان کردبووە سەر گۆڕستانی کوردەکانی شاری خۆی و کێلی مردووە کوردەکانیان شکاندبوو.