کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوندی نایسەر لە شاری سنە بە ٥٠ هەزار دانیشتووەوە، قوتابخانەی دواناوەندیی نییە

16:08 - 28 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: گوندی نایسەر بە یەک هەزار و٥٠٠ قووتابیی قۆناغی دواناوەندی لە خزمەتگوزاریی قوتابخانەی دواناوەندی بەرییە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هاووڵاتییانی گوندی نایسەر لە ٥ کیلۆمیتری شار سنە بە ١٥٠٠ قوتابیی داوناوەندییەوە لە نەبوونی قوتابخانە دەناڵێنێت.
بەپێی ئەم راپۆرتە قوتابییانی ئەو گوندە بەهۆی نەبوونی قوتابخانەی دواناوەندی، رۆژانە مەودایەکی زۆر دەپێون و ئەمەش دابەزینی ئاستی تامەزرۆیی قوتابییان بە خوێندن کەم دەکاتەوە.
بەپێی نوێترین ئامارەکان، نایسەر نزیک بە ٥٠ هەزار دانیشتووی هەیە، بەڵام لە نەبوونی خزمەتگوزاری و کەمیی ئیمکاناتی بێهداشتی، دەرمانی و ئامووزشی بێ بەشە.
خزمەتگوزاری ودابین نەکردنی ئیمکاناتی ئامووزشی لە شار و گوندەکانی کوردستان لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە بە شێوازێکی تەواو سیستماتیک و ئامانجدار دەچێتە پێش و کاری لەسەر دەکرێت.
لەو پێوەندییەدا گوندی دەرەکێ سەربە ناوچەی هەورامان کە زیاتر لە ٦٠٠ بنەماڵەی تێیدا نیشتەجێن، قوتابخانەی دواناوەندیی نییە و قوتابییان و بنەماڵەکانیان بە تێچوویەکی زۆرەوە بەناچاری روو لە قوتابخانەکانی گوندەکانی دەوروبەر دەکەن و ژمارەیەکی زۆر لەو قوتابییان بەهۆی کەمیی داهاتی بنەماڵەکانیان بە ناچاری واز لە خوێندن دەهێنن.