![](/weney-mallperr/7997.jpg)
کوردستان میدیا: گوشاری ئیدارەی ئەماکینی رێژیم بۆسەر کافینێتەکان لە بەرەبەری نەورۆز بە مەبەستی کۆنترۆڵی بەکارهێنەرانی ئینتێرنێت توندتر بووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئیدارەی ئەماکینی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە تێکڕای کافینێتەکانی شارەکانی تاران، تەورێز، مەهاباد و بۆکانی رایگەیاندووە کە دەبێ کۆنترۆڵی تەواویان لەسەر ئەو بەکارهێنەرانەی ئینتێرنێتدا هەبێ کە سەردانی کافەکەیان دەکەن.
ئەو ئیدارەیە لەو پێوەندییەدا چەندین بارە راگەیاندووە کە دەبێ کاتی پێناسی میللی لە بەکارهێنەران وەربگرن، هەتا چاودێری و کۆنترۆڵی تەواوی بەکارهێنەرانی ئینتێرێت بکرێت.