![](/weney-mallperr/6629.jpg)
کوردستان میدیا: قووڵایی گۆلی ورمێ لە دۆخی ئاساییدا بە شێوەی نێونجی ١٦ میتر بووە، بەڵام هەنووکە قووڵایی ئەو گۆلە لە ١ میتریش کەمتر بووەتەوە.
لە چەند ساڵی رابردوودا ژینگەی گۆلی ورمێ بەهۆی کەم بوونەوەی ئاوەکەی خەسارێکی زۆری بەرکەوتووە بە جۆرێک کە چەندین بوونەوەری ژینگەیی، تێدا چوون، یان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.
ئاستی ئاوی گۆلی ورمێ لە ساڵێکدا ٢٥ هەتا ٣٥ سانتیمیتر کەمی کردووە و بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هیچ رێگاچارەیەکی کردەیییان لەمەڕ باشتر کردنی دۆخی ژینگەیی ئەو گۆلە نەگرتووەتە بەر.
لەناوچوونی ژینگەی گۆلی ورمێ و گۆڕانی ئەو گۆلە لە دەریاچەیەکی ئاوییەوە بۆ دەشتی خوێ، زیان و خەساری جیدی بە چەرخەی ژینگەی کوردستان و ناوچەکە دەگەیەنێت، هەربۆیە بەردەوام چالاکانی ژینگەپارێزی، لەو پێوەندییەدا هوشیارییان داوە.
کارناسان لەو بڕوایە دان لە ئەگەری وشکبوونی گۆلی ورمێ کەش و هەوای ناوچەکە لە هەوای فێنکەوە بۆ بۆ هەوای گەرم لەگەڵ تۆفانی خوێ، ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت و ژینگەی نانوچەکە دەگوڕێت.
یەکێک لە هۆکارەکانی وشک بوونی ئاوی گۆلی ورمێ، دروست کردنی لە رادەبەدەری بەنداو لەو ناوچەیە دایە. هەنووکە پرۆسەی دروست کردنی ئەو بەنداوانە راگیراوە.