![](/wenekan/2016-10/591201-ad843376fc8f396c6e11dd006d1ef451.jpg)
کوردستان میدیا: گۆڤاری بەناوبانگی Feminisktisktperspektivی وڵاتی سوێد لە سەر ڕۆڵ و کاریگەریی ژنانی پێشمەرگە لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە.
لە سەرەتای ئەو ڕاپۆرتەدا نووسراوە کە؛ به‌سیه‌تی دانیشتن و چاو له ته‌له‌ڤزیۆن كردن، ئاسۆ ساڵح ڕۆژنامەوانی کورد ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا سه‌فه‌ری كردووه بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان و له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی ژن وتووێژی كردووه، كه وه‌كوو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران (دژی ڕێژیمی ئێران) شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
لەو ڕاپۆرتەی گۆڤاری ناوبراودا هاتووە؛ له كۆماری ١١ مانگه‌ی كوردستان له شاری مه‌هاباد و له ساڵی ١٣٢٤دا، ژنه‌كان ڕۆڵێكی به‌رچاویان له بواری پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و كۆماره گێڕاوه. له ساڵه‌كانی دواتردا، ژنه‌كانی (YPJ) له كوردستانی سووریه توانیان له چه‌ند به‌رهدا داعش شكست بده‌ن.
دڵنیا، كچێک كه تازه بۆته پێشمەرگه لە حیزبی دێموکرات، ده‌ڵێت: كاتێک كه باسم كرد بۆ هاوڕێیانم كه ده‌مهه‌وێ ببم به پێشمه‌رگه، ئه‌وان گوتیان كه باشتره ژیانی هاوبه‌ش پێکبهێنی. به‌ڵام (من بیرم كرده‌وه) مرۆڤ ده‌توانێ هه‌ركات پێی خۆش بێ ژیانی هاوبەش پێک بێنێت، به‌ڵام ئێستا، خه‌بات زۆرتر پێویستی به منه. هه‌ست ده‌كه‌م كه ئه‌ركێكم له سه‌ره بۆ داهاتوو، بۆ ژنان و به گشتی كورده‌كان له ئێران.
دڵنیا له شاری سنه له كوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە پەیوەست بە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە و پێش ئه‌وه‌ی ببێته پێشمه‌رگه له ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان (NGO) چالاكی هه‌بووه، و ئێستا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه ببێته پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا و پڕۆفشناڵ.
دڵنیا، ئەو کچە پێشمەرگەیە لەو وتووێژەدا دەڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هاوڕێکانی ببینێتەوە پێیان دەڵێت: ئێستا كاتیه‌تی، به‌سیه‌تی دانیشتن و چاو له ته‌له‌ڤزیۆن كردن. پێویسته بجوڵێین بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجه‌كانمان بگه‌ین. ناتوانین ڕاوه‌ستین تا به‌ڵكوو شتێك له ئێران ڕوو بدات.
دڵنیا درێژه ده‌دات: وه‌كوو ژن ئاسان نیه كه بڕیار بده‌ی و ببی به پێشمه‌رگه. من بڕیارم دا ببم به پێشمه‌رگه، چوونکە هه‌موو ئیمكانی خه‌باتی مه‌ده‌نی بۆ مافی ژنان و مافی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ئێمه زه‌وت كراوه.
له سووریه و عێراق شه‌ڕی دژی داعش به‌ڕێوه ده‌چێت، و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و شه‌ڕانه‌دا هێزی شوێندانه‌رن. پێشمه‌رگه ته‌نیا له كوردستانی سووریه و كوردستانی عێراق نین، به‌ڵكوو له ئێرانیش هێزی پێشمه‌رگه هه‌ن، كه ژنان له‌وێش به‌شدارن. ئه‌مڕۆكه دوازده میلیۆن كورد له ئێران له مافی سیاسی، نه‌ته‌وایه‌تی و فه‌رهه‌نگییان بێبه‌ش ده‌كرێن. ژنه كورده‌كان هه‌ردەم شان بەشانی پیاوه‌كان بۆ مافه‌كانی خۆیان شه‌ڕیان كردووه.