کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی كرێكارانی شیركەتی موخابەراتی ئوستانی كوردستان لەبەردەم مەجلیسی رێژیم

18:56 - 7 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: زیاتر لە ١٠٠ كرێكاری شیركەتی موخابەراتی ئوستانی كوردستان لەبەردەم مەجلیس و بینای سەركۆماریی لەتاران، كۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٦ی خەرمانان زیاتر لە ١٠٠ كرێكاری شیركەتی موخابەراتی ئوستانی كوردستان بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بە تۆمار نەكردنی پێشینەی كاركردنیان، لە بەردەم مەجلیسی رێژیم و بینای سەركۆماریی كۆبوونەتەوە.
لەو پێوەندییەدا سایتی دانا بڵاوی كردۆتەوە، ئەو كرێكارانە خوازیاری ئەوە بوون كە هەر چی خێراتر بەدواداچوون بە داخوازییەكانیاندا بكەن.
ماوەیەك لەمەوبەریش زیاتر لە ١٥٠ كرێكاری ناڕازیی كارخانەی فوولادی زاگرۆسی ئوستانی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییەكان لەبەر دەركی فەرمانداریی شاری قوروەو و سنە پێك هێنابوو.
كرێكاران رایانگەیاندبوو، بەڕێوەبەری نوێی كارخانەكە بە وەرگرتنی ١٥٠ كرێكاری ناوچەكانی دیكە، بە كرێكارانی ئەو كارخانەیەی وتووە، لەسەر كارەكانیان ئامادە نەبن.
ئەو ١٥٠ كرێكارە دواتر بە مەبەستی بەدواداچوون بە داخوازییەكان چووبوونە شاری تاران و لەبەردەم بەیتی رهبەر‌ی كۆببوونەوە.
بەرپرسانی رێژیم لەشاری تاران هێندێ‌بەڵێنیان بەو كرێكارانە دابوو و پێیان وتبوون بچنەوە شارەكانی خۆیان، بەڵام هەتا ئێستا ئەو بەڵێنیانە جێبەجێ‌نەكراون.