![](/weney-mallperr/8671.jpg)
کوردستان میدیا: یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران رێوڕەسمێکی بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی شەهید کرانی خوێندکاری کورد کیانووش ئاسا بەرێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی کۆریادی ٥ـەمین ساڵیادی شەهیدکرانی، خوێندکاری کورد کیانووش ئاسا بەرێوە چوو.
ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنی سروودی نەتەوایەتیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
لەدەسپێکی رێورەسمەکەدا پەیامی یەکیەتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەیەوە لەلایەن \'\'ئومید عەبدی ئەندامی بەڕێوەبەری ئەو رێکخراوەیەوە پێشکەش کرا.
دواتر فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ژیان و کەسایەتی خوێندکاری کورد کیانووش ئاسا کە لەلایەن یەکیەتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ئامادە کرابوو نمایش کرا.
لەنێوئاخنی رێوڕەسمەکەدا سروودێک لەژێر ناوی سەربەستی لەلایەن کۆری مووزیکی حیزبی دێمۆکراتەوە پێشکەش بە ئامادە بوان کرا.
پاشان پەیامی کۆمەڵەی خوێندکارانی رۆژهەڵات بەبۆنەی شەهیدکرانی کیانووش ئاسا خوێندرایەوە.
لەکۆتایی رێوڕەسمەکەدا سروودێک بە شیوە زاری کەڵهوڕی لە ژێر ناوی قەتارە و تفەنگ لەلایەن غوڵام فاتێحیـەوە و بە هاوکاری کۆڕی مووزیکی حیزبی دێموکرات پێشکەش کرا.
کیانووش ئاسا لە دایکبووی ٢٩ی رەشەمەی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی و خەڵکی کرماشان، خوێندکاری کوردی کارناسی باڵای ئەندازیاری کیمیای زانکۆی علم و سەنعەتی تاران، لە خۆپیشاندانەکانی سالی ١٣٨٨یئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و نیزامییەکانی رێژیمی ئێرانەوە شەهید کرا و دواتر تەرمەکەی لە رێکەوتی ٣ی پووشپەڕی هەمان ساڵدا لە پزیشکیی یاساییدا لە لایەن بنەماڵەکەیەوە ناسرایەوە و دواتر لە رێکەوتی ٧ی پووشپەڕ لە باخی فێردەوسی کرماشان بە خاک سپێردرا.