کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی مامۆستای حەوت هونەر لە سنە بەرز راگیرا

16:51 - 31 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: لەپێناو بەرزراگرتنی یاد و بیرەوەریی مامۆستا عەباس کەمەندی مامۆستای حەوت هونەر، رێوڕەسمێکی تایبەت بە خستنەڕووی شەش پەرتووک لە پەرتووکەکانی ناوبراو، بەڕێوەچوو.
هەواڵدەرییەکانی پارێزگای سنە بڵاویان کردووەتەوە، ئەو رێوڕەسمە ئێوارەی رۆژی پێجشەممە رێکەوتی ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی لەو شارە بەڕێوەچوو و تێیدا شەش پەرتووکی مامۆستای حەوت هونەر خرانە روو.

پانێلی یەکەمی ئەو کۆڕیادە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک مامۆستای هەڵکەوتووی بیاڤە هونەرییەکانی وەکوو، شارام نازری، سەدیق تەعریف، جەلیل عەندەلیبی، ئەسعەد ئەردەڵان، قوتبەدین سادقی، ئومید وەرزەندە، جەلال مەلەکشا، سیمین چایچی، رەحیم لوقمانی، کولسووم عوسمانپوور، شەهرام عەلی محەممەدی، بەختیار سەجادی، هووشەنگ شگرف، سوعدوڵڵا نەسیری، کەیوان کەرباسی، جەماڵ ئەحمەدی ئایین، عەدنان بەرزنجی، روزا زەیناڵی و بنەماڵ مامۆستای کۆچکردوو بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتەکانی لە پانێکی دووهەمدا شەش کتێبی مامۆستای حەوت هونەر خرانە بەر دیدی بەشداران و ئۆگرانی هونەری کوردەواری.