![](/weney-mallperr/8140.jpg)
کوردستان میدیا: لەوەڕاندنی ئاژەڵ و کەڵک وەرگرتن لە لێڕەوارە سروشتییەکانی ناوچەی ئەنزەل سەربە شارستانی ئورمیە، لەلایەن ئیدارەکانی جەنگەڵبانی و ژینگەی رێژیمەوە قەدەغە راگەیەنرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئیدارەکانی ژینگە و جەنگەڵبانیی پارێزگای ئورمیە، لەوەڕاندنی ئاژەڵی ئاژەڵدارە خۆجێییەکانیان لە سەرەتای ئەمساڵەوە بۆ ماوەیەکی نادیار قەدەغە راگەیاند.
لە درێژەی گوشاری هێزەکانی رێژیم بۆسەر دانیشتوانی سنوورنشینی ئورمیە، پاش چۆڵکردنی ژمارەیەک لە گوندەکان و داخستنی سنوورەکان بە رووی کۆڵبەران، لە هەنگاوێکی نوێدا لەوەڕگەی ناوچە سنوورییەکان لەلایەن ئیدارەکانی رێژیمەوە قەدەغە راگەیەنرا.
لە ئەنجامی گوشاری هەمەلایەنەی رێژیم لەم دوایییانەدا، دانیشتوانی دەوروبەری ئورمیە و سەڵماس، روویان لە شارەکان کردووە و بە ناچاری تێکڕای بەرهەمە وەرزێڕی و شیرەمەنییەکانیان بە بەهایەکی هەرزان بە فرۆش گەیاندووە.