کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسراییل دەستی بەسەر پاپۆڕێکی هەڵگری مووشەکی ئێرانیدا گرت

18:56 - 14 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: هێزی دەریایی وڵاتی ئیسراییل لە دەریای سوور دەستی بەسەر پاپۆڕێک کە هەڵگری دەیان مووشەکی پێشکەوتووی ئێرانی بووە داگرت.
ئەو مووشەکانە بڕیار بوو لە رێگەی دەریای سوورەوە بە دەستی میلیشا فەلستینییەکانی جێگیر غەزە بگات کە لەلایەن هێزی دەریایی ئیسراییلەوە راگیراوە.
هێزی دەریایی ئیسراییل ئەو هەواڵەی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٤ی رەشەمە بڵاو کردووتەوە و رایگەیاندووە، دەیان مووشەکی ئێرانی کەلە خاکی سووریە ساز کراون لەنێو پاپۆڕێک بە ئاڵای وڵاتی \'\'پاناما\'\'وە کە ویستوویەتی بەرەو دەریای سوور بچێت، دەستی بەسەردا گیراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسراییل لە تێلاڤیڤ وتی: بڕیار بووە ئەو مووشەکانە رادەستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی جێگیر لە کەرتی غەزە بکرێت.