کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیمام جومعەی گوندی \'\'نێ\'\' بەهۆی گوشاری ئیدارەی ئیتلاعات، شاری مەریوانی بەجێ هێشت

21:21 - 9 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: مەلا ساحیب غەریبی پێش‌نوێژی هەینیی گوندی نێ سەربە شاری مەریوان، بە ناچاری ئەو گوندە و شاری مەریوانی بەجێهێشت و لە شاری بانه گیراسایەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لەم چەند رۆژەی دواییدا مەلا ساحیب غەریبی ئەدیب و شاعیری نیشتمانپەروەر و پێش‌نوێژی هەینی مزگەوتی گوندی نێ، بەهۆی گوشاری هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەکان رێژیم لە شارەکانی سنه و مەریوان بە ناچاری شاری مەریوانی بەجێ هێشت و لە شاری بانە گیرسایەوە.
مەلا ساحیب غەریبی مامۆستایەکی ئایینیی نیشتمانپەروەر و ئەدیبێکی ناسراوی ناوچەی مەریوان و کوردستانی ئێرانە کە هەتا ئێستا چەندین جار بەرەوڕووی هەڕەشەی هێزەکانی رێژیم بووەتەوە و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشتی و ئەزیەت کراوە.