کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی زانایان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە

14:40 - 8 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران (YZAKI) بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان پەیامێکی روو لە موسڵمانان بڵاو کردەوە.

دەقی ئەو راگەیەنراوە کەلە ماڵپەڕی (YZAKI) بڵاو بووەتەوە بەم چەشنەیە:

قال اللە تعالی: \'\'شهر رمضان الذی أنزل فیە القران هدی للناس وبینات من الهدی والفرقان\'\'
بسم اللە الرحمن الرحیم
الحمدللە الذی أمرنا بصیام شهر رمضان، نحمدە و نشکرە و نشهد أن لا الەالااللە المنان و نشهد أن سیدنا وسندنا محمدا عبدە و رسولە خیر من دعا الی الاصلاح و الاحسان والایمان، اللهم صل و سلم علی قائدنا الی الهدی مـحمد وعلی آلە واصحابە اجمعین.

قال اللە تعالی: \'\'شهر رمضان الذی أنزل فیە القران هدی للناس و بینات من الهدی والفرقان\'\'، بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بە گشتی و نەتەوەی باوەرمەندی کورد  بە تایبەتی لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات لە خوداوەندی مەزن داواکارین ئەم مانگە پڕ خێر و بەرەکەتە ببێتە هۆی رزگاری گەلە چەوساوەکەمان وهیوادارین مانگی ئاشتی و بەختەوەری مرۆڤایەتی بێت، هەروەها داواکارین موسڵمانان بە رێزەوە بەرەو پیری ئەم مانگە پیرۆزە بچن و فەلسەفەی راستەقینەی رۆژوو بە جێ بگەیەنین،

یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٦ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی