![](/weney-mallperr/10753.jpg)
کوردستان میدیا: شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە خۆپشاندانێکی شاری ئامەد کە بۆ پاڵپشتیی شاری مەهاباد رێکخرابوو، بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندی یەکیەتیی ژنان بە سەرپەرستیی \'\'رۆژین بەهرامی\'\' ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ئەو یەکیەتییە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی ١٨ی بانەمەڕ، لە خۆپشاندانی شاری ئامەد کە بۆ پشتیوانیی خەکی شاری مەهاباد رێکخرابوو، بەشداریی کرد.
لەو رێپێوانەدا کەلە شەقامی \'\'ئازێ جێ پلازا\'\'ی ئامەد بەڕێوەچوو، زیاتر لە ٥٠٠ کەس بەشدار بوون و گوڵتان کشاناک، سەرۆکی شارەوانیی ئامەد پەیامێکی بۆ پشتیوانیی خەڵکی ناڕازیی شاری مەهاباد خوێندووەتەوە.
رێپێوانی خەڵکی شاری ئامەد ماوەی ٤٥ خولەک درێژەی بووە و بەشداران بە نێشانەی هاودەردی لەگەڵ خەڵکی شاری مەهاباد، دوو خولەک لەسەر ئەژنۆ دانیشتن.