![](/weney-mallperr/5567.jpg)
كوردستان میدیا: نوێنەرانی دەرەوەی یەكیەتیی ئورووپا لە دانیشتنی خۆیاندا لە وڵاتی بلژیك، لقی نیزامیی حیزبوڵڵای لوبنانیان خستە لیستی گرووپە تیرۆریستییەكانەوە.
هەواڵدەریی روێتێرز بڵاوی كردەوە، بەپێی ئەو بڕیارە هیچ كام لە دیپلۆماتەكانی یەكیەتیی ئورووپا ناتوانن دانیشتن لەگەڵ ئەو گرووپە بكەن. ئەو بڕیارە بە كۆی دەنگی ٢٨ ئەندامی یەكیەتیی ئورووپا دراوە.
ئەو وڵاتانەی كە پشتیوانیان لەو هەوڵوێستە كردووە لەو باوەڕەدان، كە هێندێبەڵگە لەبەر دەست دایە كە دەرخەری هێرشی تیرۆریستی حیزبوڵڵا بۆ سەر گەشتیارەکانی ئیسراییلی و بوڵغارستانییە.
لەو كردەوە تیرۆریستییەدا كە ساڵی ١٣٩١ رووی دا ٥ گەشتیاری ئیسراییلی و شۆفێرێكی بوڵغارستانی گیانیان لەدەست دا و دەیان كەسیتریش بریندار بوون.
نوێنەرانی یەكیەتیی ئوورپا بڕیاریشیان داوە كە سەرجەم داراییەكانی حیزبوڵڵا بلۆكە بكرێت و ویزا بە ئەندامانی ئەو رێكخراوەیە نەدرێت.
گرووپی حیزبوڵڵا لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی ماڵیی و نیزامیی دەكرێت و هەنووكە هێزەكانی حیزبوڵڵا بەمەبەستی پشتیوانی لەبەشار ئەسەد لەخاكی سووریە دان.
وڵاتی بریتانیاش پشتیوانی خۆی بە تیرۆریست لەقەڵەم دانی حیزبوڵڵا لەلایەن یەكیەتیی ئورووپاوە دەربڕیوە و لەو باوەڕەدابووە، دەبوایە زووتر ئەو كارە بكردرابایە.