کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران رێگای بە ئەحمەد شەهید نەدا سەردانی ئەو وڵاتە بكات

17:23 - 6 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: بەرپرسانی رێژیمی ئێران ئیزنیان نەدا ئەحمەد شەهید رێپورتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤی ئێران، سەردانی ئەو وڵاتە بكات.

وەزارەتی دەرەوەی رێژیمی ئێران لەگەڵ داواكاریی ئەحمەد شەهید بە مەبەستی سەردانی بۆ ئێران و ئاگادار بوون لەرەوشی مافی مرۆڤ دژایەتیی كردووە.

لەو پێوەندییەدا عەباس عێراقچی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رێژیمی ئێران وتوویەتی: ئەو رێپۆرتێرە لە راپۆرتەكانیدا بە شێوەیەكی نادادپەروەرانە باسی لە ئێران كردووە.

ئەحمەد شەهید لەكاتی دەستبەكاربوونی هەتا ئێستا چوار راپۆرتی لەسەر پێشێڵ كردنی مافی مرۆڤ لەئێران پێشكەش بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە و تێیدا رێژیمی ئێرانی بە پێشێڵ كردنی مافی هاووڵاتیان مەحكووم كردووە.

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە مانگی ژووەنی ٢٠١١دا ئەحمەد شەهیدی وەك رێپۆرتێری تایبەتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران دیاریكرد.