کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران ٥ میلیارد و ٥٥٢ میلیۆن دۆلار قەرزی دەرەکی هەیە

16:45 - 26 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: هاوکات لەگەڵ بوونی نەخدینەیی ٩٥٠ هەزار میلیارد تمەنی لە ئێران، بانکی ناوەندیی ڕێژیم ئاشکرای کرد؛ کۆماری ئیسلامی بڕی ٥ میلیارد و ٥٥٢ میلیۆن دۆلاریش قەرزی دەرەکی هەیە.

بانکی ناوەندی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، باسی لە قەرزەکانی ڕێژیم کردووە و نووسیویەتی، هاوکات لەگەڵ بوونی قەرزی ٥ میلیارد و ٥٥٢ میلیۆن دۆلاریی حکومەت بە بانک و دامەزراوە و دەوڵەتە بیانییەکان، قەرزی بەشی دەوڵەتی و غەیری دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی بە بانکی ناوەندی، بریتییە لە ١٩٢٠ میلیارد تمەن.

لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ دەوڵەتی یازدەیەم جگە لەو قەرزانەی کە باس کران، بڕی ١٠٠ هەزار میلیارد تمەنیش قەرزداری بانکەکانی دیکەی ئێرانە.

ئەم ئامارانە لە کاتێکدا بڵاو دەبنەوە کە پێشتر لە مانگی خەرماناندا وەزیری ڕێگەوبان گووتبووی قەرزەکانمان تەنیا ٣٠٠ هەزار میلیارد تمەنە؛ بەڵام وەزیری ئابووریی ڕێژیم، باسی لە بوونی ٥٠٠ هەزار میلیارد تمەن کردبوو.
بڵاوبوونەوەی ئەم ئامارانە هاوکاتە لەگەڵ بوونی ٥٥ هەزار میلیارد تمەن کورتهێنانی بودجە.

حەسەن ڕووحانی دوێنێ لە دانیشتنێکدا لەگەڵ وەرزشکارە سەرکەوتووەکاندا و لە لێدوانێکی جێگەی سەرسوڕماندا، بەڵێنی دابوو کە ساڵی داهاتوو دەبێتە ساڵی گەشەکردنی ئابووریی ئێران و کۆتایی هاتن بە نەهامەتییەکان!