کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كەبوودوەند: ناردنی نامە بۆ ئۆباما بە مانای پشتیوانی لە رێژیمی ئێران نیە

17:26 - 1 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: محەمەد سەدیق كەبوودوەند سەرۆكی دەستبەسەركراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لەپەیامێك رایگەیاندووە، ئەو نامەیەی كە لەلایەن زیندانیانی سیاسییەوە بۆ باراك ئۆباما سەركۆماری ئەمریكا نێردراوە بە مانای پشتیوانی لەرێژیمی ئێران نیە.
نوسخەیەك لەو پەیامە بەماڵپەڕی كوردستان میدیا گەیشتووە و دەقەكەی بەم چەشنەیە:
ناردنی نامە بۆ ئۆباما، بەمانای پشتیوانی لەئێران نیە
دوابەدوای ئەوەی‌كە ژمارەیەك لەزیندانیانی سیاسیی نامەیەكیان بۆ سەركۆماریی ئەمریكا نارد، لەهێندێ‌شوێن ( لە دەرەوەی ئێران و ناوخۆی ئێران) لە ناوەڕۆكی ئەو نامەیە كەڵكی خراپ وەرگیراوە و بە پشتیوانی لە دەوڵەتی تازەیان لەقەڵەم داوە.
واژۆ كردنی ئەو نامەیە لە روانگەی مافی مرۆڤیەوە بووە و داوا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كراوە كە لەگەڵ ئێران بەمەبەستی كۆتایی هێنان بە گەمارۆ ئابوورییەكان و كەم كردنەوەی ئەو گوشارانەی كە لەسەر شانی هاووڵاتیان قورسایی دەكات وتووێژ بكەن. ئەو نامەیە بەهیچ شێوەیەك تەئیدی هەڵبژاردن و رەوایی دان بە چالاكییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران نەبووە.
هەر بۆیە كەڵك وەرگرتنی خراب لەو نامەیە بە نیشانەی پشتیوانی كردن لە دەوڵەتی كۆماری ئیسلامیی و چالاكییە دژە مرۆییەكان راست و دروست نیە و لەلایەن كەبوودوەندەوە رەت دەكرێتەوە.