کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا/ رێزگرتن لە بەرپرسانی پێشووی دەزگای قەزایی ئاڵمان لەمەڕ پەروەندەی تیرۆری میکۆنۆس

20:06 - 3 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: بەرپرسانی سەرەکیی بەدواداچوونی پەروەندەی تیرۆری میکۆنۆس، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا رێزیان لێ دەگیرێ.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ دوو بەرپرسی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئاڵمان رێکەوتی ٦ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لەمەڕ بەدواداچونیان بۆ پەروەندەی تیرۆری میکۆنۆس، رێزیان لێ دەگیرێ.
لەو رێوڕەسمەدا دوو کەس وتار پێشکەش دەکەن کە رۆیا حەککاکیان نووسەری پەرتووکی بکوژانی کۆشکی فیرووزە یەکێک لەوانەیە کە وتاری خۆی پێشکەش دەکات.

7886.jpg
رۆیا حەککاکیان نووسەری پەرتووکی بکوژانی کۆشکی فیرووزە\'\'


حەککاکیان لە پەرتووکی بکوژانی کۆشکی فیرووزەدا چۆنیەتی تیرۆری چوار چالاکی سیاسیی کوردی ئوپۆزسیۆنی ئێرانی وەکوو دوکتور سادق شەرەفکەندی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هومایۆن ئەردەڵان نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاڵمان، فەتاح عەبدولی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئورووپا و نووری دێهکوردی کارمەندی خاچی سوور و چالاکی کاروباری پەنابەرانی ئێرانیی دانیشتووی ئاڵمان باس دەکات.

ئەو نووسەرە ئەمریکایی بە رچەڵەک ئێرانییە، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ١٣ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی لە رێوڕەسمێکدا لە شاری نیۆیۆرک لەمەڕ نووسینیی پەرتووکی بکوژانی کۆشکی فیرووزە خەڵاتی ئەدەبیی ئەنجومەنی نووسەرانی ئامریکایی – ئاسیایی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
دادگای پێڕاگەیشتن بە پەروەندەی تیرۆری چالاکانی کورد لە ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی بەڕێوەچوو، چوار ساڵ دواتر لە سالی ١٣٧٦ی هەتاوی حوکمی مەحکوومیەتی ٥ تاوانباری ئەو کارەساتە کازم دارابی تەبەعەی ئێرانی و چوار تەبەعە لوبنانی پەسند کرا و خامنەیی رێبەری رێژیمی ئیسلامی ئێران، رەفسەنجانی، عەلی ئەکبەر ولایەتی وەزیری کار وباری دەرەوەی ئەو کاتی رێژیم هەموو بەرپرسانی رێژیمی ئێران بە دەست تێدا بوونیان لە تیرۆری میکۆنۆس ئاشکرا بوو و لەلایەن ئەو دادگایەوە پژڕاست کرایەوە.

رێژیمی ئێران و بەرپرسانی رێژیم بۆ یەکەمین جار لە تریبۆنێکی فەرمیی نێودەوڵەتیدا لەلایەن دادگای میکۆنووســە وە بە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی مەحکووم کران.