کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمساڵ ٢١٢ هێکتار لە زەوی و زارەکانی بانە لە ئاگردا سووتاون

21:10 - 7 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٢٤ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە شاری بانە رووی داوە کەلە ئەنجامی ئەو ئاگرکەوتنەوانەدا ٢١٢ هێکتار لە زەوییەکانی ئەو شارستانە سووتاون.
بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ئاستی شاری بانە ١٣٠ هەزار هێکتار دارستان و لێڕەوار بوونی هەیە کە لەو رێژەیە ٥٠ هەزار هێکتار لێڕەوار و ٨٠ هەزار هێکتاری دیکەش لە دارستان پێکهاتووە.
هۆکاری دەستکرد و مرۆیی ئاگرکەوتنەوەکان بەردەوام پانتایەکی بەرین لە ناوچە سەرسەوز دەکاتە قوربانی لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ناوەندەکانی فریاکەوتن هیچ هەوڵێک لەمەڕ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرکەوتنەوانە نادەن و هەندێ جار چەندین شەو و رۆژ ئاگرێک بەردەوام دەبێت.
بەپێی راپۆرتەکان لەمساڵدا ١٢٤ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە شاری بانە رووی داوە کە لە ئاکامی ئەو ئاگر کەوتنەوانەدا زیاتر ٢١٢ هێکتار لە دارستان و لێڕەوارەکانی ئەو شارە لە ئاگردا سووتاون.
هەر لەو پێوەنییەدا لە شەش مانگی سەرەتای ١٣٩٢ی هەتاوی، لە شارستانی مەریوان ١٢٣ حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە تۆمار کراوە.