![](/weney-mallperr/6634.jpg)
کوردستان میدیا: ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەیەوە یەکگرتووەکان ئێوەارەی رۆژی هەینی، بڕیاری داماڵینی چەکی کیمیایی لە سووریە بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرد.
لەو بڕیارنامەیەدا لەنێو بردنی چەکە کیمیایییەکانی رێژیمی سووریە وەکوو پێویستییەک هاتووە، بەڵام کەڵک وەرگرتن لە هێز لەمەڕ داماڵینی ئەو چەکانە تێیدا نەهاتووەتە ئاراوە.
بان گیمۆن، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەسند کردنی ئەو بڕیارەی بە مێژوویی لە قەڵەم دا و داوای لە رێژیمی بەشار ئەسەد کرد دەست لە جێ ئەو بڕیارە جێبەجێ بکات.
پاش دوو ساڵ و نیو لە دەسپێکی شەڕی سووریە، ئەمە یەکەمین جارە ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەسند کردنی بڕیارنامەیەک سەبارەت بەو وڵاتە سەرکەوتوو دەبێت.
هەواڵدەریی \'\'رۆیتێرز\'\' بڵاوی کردەوە، ١٥ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش دەنگی \'\'ئەرێنی\'\'یان بە رێککەوتننامەی ئەمریکا و رووسیە لەمەڕ داماڵینی چەکە کیمیایییەکانی سووریە داوە.
هێرشی کیمیایی بۆسەر ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشق لە ٣٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ کە سەدان کوژراوی لێکەوتەوە، کاردانەی بەربڵاوی نێودەوڵەتیی بەدواوە هات و پاش ئەو هێرشانە باراک ئۆباما سەرکۆماری ئەمریکا هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی نیزامیی بۆ پێشگیری لە بەکارهێنانی ئەو چەکانە لە رێژیمی سووریە کرد.
بەڵام ئەگەری هێرشی نیزامی بۆسەر سووریە کاردانەوەی توندی رووسیەی لێکەوتەوە و دواتر هەر دوو وڵاتی ئەمریکا و رووسیە لەسەر لەنێو بردنی چەکە کیمیایییەکانی سووریە رێککەوتن.