کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەنجومەنی سەوزی چیا: هەنووکە راوکردن لە کوردستان بۆتە عەیب و شەرمە

21:42 - 24 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: لە ئاوایی شارانی سەربە شارستانی مەریوان، راوچییانی ٦ ئاوایی ١٢ کەویان رادەستی سروشت کردەوە و دواتر قەفەسەکانیان شکاندن.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆنەڕاوچییانی ئاوایی‌یەکانی \'\'بیەکەڕە، شێخە کوێرە، نژمار، بارەماوا، دەرەناخێ و خێرئاباد\'\' لە رێوڕەسمێکدا کە لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانەوە پێکهاتبوو، لە گوندی \'\'شارانی\'\'ی سەربە شارستانی مەریوان ١٢ کەویان ئازاد کرد.
راوچییانی ئەو ٦ ئاوایی‌یە لەو رێوڕەسمەدا وێڕای شکاندن و سووتاندنی قەفەسەکان، پەیمانی پاراستنی ژینگەی کوردستانیان داوە.
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لەو بڕوایە دایە کە هەنووکە لە کوردستان و بەتایبەت لە شاری مەریوان و دەوروبەری، راوکردن و زیان گەیاندن بە سروشت بۆتە عەیب و عار و راوکردن و خەسار گەیاندن بە ژینگەی کوردستان لەلایەن هاووڵاتییانیەوە بە توندی لۆمە دەکرێ.