کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە سەقز کۆچی دوایی کرد

21:30 - 24 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی گەوڕکی سەقز ماڵاوایی له ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خاتوو فاتمە عەلیزادە کچی حاجی عەلی خەڵکی گوندی کوێرە گوێزی گەوڕکی سەقز بە هۆی نەخۆشیی شیرپەنجه، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی کۆچی دوایی کرد.

خاتوو فاتمە ئه‌ندامێکی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

بنەماڵەی ناوبراو چەندین جار به تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات زیندانی کراون.

باوکی خاتوو فاتمه ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووه کە سێ ساڵ لەمەو بەر کۆچی دوایی کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی خۆی له بنەماڵه و خزم و کەس و کاری نابراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.