کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات پلەی سێهەمی لەش جوانی بە دەست هێنا

17:04 - 1 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: ڕەشاد منبەری ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پلەی سێهەمی لەش جوانیی لە هەرێمی کوردستانی باشور بە دەست هێنا.

ڕەشاد منبەری وەرزشوانی لاوی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە کێبڕکێی لەش جوانی که لە هەرێمی کوردستان بە دروشمی هەموومان قەرزداری پیشمەرگەین بەڕێوو چوو توانی پلەی سێهەم بە دەست بێنێت.

ناوبراو لە کێشی ٩٥ کیلۆدا توانی بەسەر ڕکەبەرەکانی خۆیدا سەرکەوێت.
ئەم کێبڕکێی لەش جوانییە لە ڕۆژانی چوارشەممە تا هەینی ڕێکەوتی ٢٨ تا ٣٠ی ڕەزبەر لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو کە تێیدا ناوبراو توانی پلەی سێهەم بۆخۆی مسۆگەر بکات.

ڕەشاد منبەری خەڵکی گوندی نییەر لە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە لە کوردستان ڕۆژهەڵاتە کە ماوەی چەندین ساڵە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە.

ناوبراو کوڕی شەهید حەسەن مینبەری و برای شەهید شۆڕش مینبەرییە کە لە جەریانی تێکەڵچوونەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ پاسدارە تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی لە کۆساڵان شەهید بوو.