![](/weney-mallperr/13912.jpg)
کوردستان میدیا: یەکێک لە ئەندامانی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە یەمەن کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، ئەندامێکی سپای پاسدارانی ڕیژیم لە یەکێک لە بنکەکانی ڕاهێنانی میلیشا حوسییەکانی یەمەن کوژرا.
ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە یەمەن کە کاروباری ڕاهێنانی میلیشا حوسییەکانی لە ئەستۆ بووە، لە کاتی مەشق و ڕاهێناندا کوژاروە.
سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە یەمەن دەستێوەردان دەکات و پشتیوانی لە حوسییە شیعەکانی ئەو وڵاتە و عەلی عەبدوڵڵاساڵح دەکات.
هەروەها ڕۆژنامەی الشرق الاوسط بڵاوی کردەوە کە سپای پاسدارانی ڕێژیم، لە سنووری عەرەبستان لە شاری نەخیبی عێراق ئەنباری چەکوچۆلی هەیە.
ڕێژیمی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، بە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتی یەمەن و پشتیوانیی دارایی لە شیعە حوسییەکان، لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە ئاسایش و ئەمنییەتی ئەو وڵاتە بە قازانجی خۆی تێک بدات.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، عەبد ڕەببە مەنسوور هادی سەرۆک کۆماری نوێی یەمەن کە دوای لابردنی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح دەسەڵاتی بەدەستەوە گرتووە، چەندین جار دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێرانی لەو وڵاتە، مەحکووم کردووە.
عەبد ڕەبە، گرووپی حوسییەکان وەک توندئاژۆکانی ژێر چەتری پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران ناو دەبات و لەو پەیوەندییەدا سەبارەت بەو گرووپە گوتوویەتی : حوسییەکان لە بواری ماڵی، چەکوچۆڵ و ڕاهێنان لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت.