کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێكی دیكەی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران لەسووریە كوژرا

18:20 - 15 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: لە چەند رۆژی رابردوودا ئەندامێكی دیكەی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران لە سووریە لە بەرەكانی شەڕدا كوژرا.

ماڵپەڕی مەشرق نیوز بڵاوی كردەوە، مەهدی عەزیزی ئەندامی سپای پاسداران لەبەرەكانی شەڕ دژی ئەرتشی ئازاد سووریە و ناڕازیانی رێژیمی بەشار ئەسەد كوژرا.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو، تەرمی ئەو ئەندامەی سپای پاسداران بردراوەتە ئێران و رۆژی یەكشەممە ١٣‌ی گەلاوێژ لەتاران مەراسمی ناشتنی بۆ گیراوە، بەڵام ئەو رووداوە لەحاڵێكدابووە كە ماڵپەڕە فەرمییەكانی رێژیمی ئێران خۆیان لەبڵاو كردنەوەی ئەو هەواڵە بواردووە.
ماوەی چەند حەفتە لەمەوبەریش مەهدی مووسەوی ئەندامێكی دیكەی سپای پاسداران لە سووریە كوژرابوو.

ئەرتشی ئازاد و ناڕازیانی سووریە بە بەردەوامی رێژیمی ئێرانیان بە دەستێوەردان لەكاروباری ناوخۆیی سووریە و ناردنی هێز بەنیشانەی پشتیوانی لەبەشار ئەسەد تاوانبار كردووە.
لەماوەی دەسپێكی نائارامییەكان لەسووریە زیاتر لە ١٠٠هەزار كەس كوژران و ژمارەیەكی بەرچاویش لەهاووڵاتیان ئاوارە بوونە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش گرووپی بەرەی نوسرە لە كوردستانی سووریە ژمارەیەك لەهاووڵاتیی مەدەنیان كوشت و ژمارەیەكیش لە ژن و منداڵییان بەدیل گرت.