کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەگەری ئیعدام‌کرانی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە ئارا دایە

15:00 - 24 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: مستەفا سەلیمی زیندانی سیاسیی کورد، ئەگەری ئیعدامی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، مستەفا سەلیمی زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەقز ماوەی ١٣ ساڵە لە زیندانی شاری سەقز لە دەستبەسەری دایە و ئەگەری ئیعدام‌کرانی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە ئارا دایە.

مستەفا سەلیمی ساڵی ١٣٤٦هەتاوی لەدایک بووە و لە لایەن قازی گودینی بە ئیعدام مەحکووم کراوە.

ئەو زیندانیە سیاسییە کوردەی ڕێکەوتی ١٨ خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە هەمبەر تەییدکرانی حوکمی ئیعدامەکەی لە لایەن دادگای باڵای ڕێژیمی ئێران، مانی لە خواردن گرت.

ناوبراو ماوەی ١٣ ساڵە لە زیندان دایە و ڕێکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٨٢ی هەتاوی، دەستبەسەر و زیندانی کراوە.

مستەفا سەلیمی کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی \'\'ئیلۆ\'\'ی ناوچەی تیلەکۆی سەقز، ساڵی ١٣٨٢ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیمی ئێران لە شاری نەهاوەندی پارێزگای لوڕستان دەسبەسەر کرا و لە دادگاکانی سەقز و سنە بە تۆمەتی \'\'هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی\'\' لە رێگەی \'\'موحاربە\'\'وە حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپا.