هاوپەیمانەتی "السائرون" کە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا سەرکەوتنی بە دەست هێنا، بە دروشمی " ایران برو بیرون" جێژنیان گرت.
کرێکاران کارخانەی هپکۆ، دووهەمین ڕۆژی ناڕەزایەتیی خۆیان، بە هەڵکردنی ئاڵای ڕەش بە نیشانەی ئازیەتباربوون بەڕێوە برد.
فەرماندەیەکی ئامریکایی باسی لەوە کردووە، کە پاش کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنامەی بەرجام، بە وردی چاوەدێری جووڵە و هەڵسوکەوتی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران دەکەن.
"ڕەسووڵ خزری" یەکێک لە بەناو نوێنەری خەڵک لە مەجلیسی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا، نیسبەت بە ١٢ میلیۆن لاوی سەڵت لە کۆمەڵگەدا هۆشداری بە بەرپرسانی ڕێژیم دا.
بەکارهێنانی مەزهەب وەکوو مکانیزمێک بۆ فێرکردن و پەروەردەی مرۆڤی ئیدئۆلۆژیک و گوێلەمست لە پیلانەکانی ڕێژیمی ئێرانە.
پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی بۆ ژنان لە ئێراندا لەو پرسانەیە، کە بە ڕێگەپێدانی پیاوان جێبەجێ دەکرێت و ژنان بۆ خۆیان لەو پرسە دەوریان نییە.
شاندێکی پلەبەرزی ئامریکایی، بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی باڵوێزخانەی نوێی ئامریکا گەیشتوونەتە ئیسرائیل.
بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بۆ چەندمین جارە باس لەوە دەکەن، کە ڕێکخراوی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، سیخوڕەکانی دەوڵەتی ئیسرائیلی تێدایه.
ڕێژیمی ئێران، پاش قورستر بوونی گەمارۆوە ئابوورییەکانی سەر خۆی، بۆ قەرەبوو کردنەوەی کەمیی بوودجە ساڵی ٩٧، دەستی بەسەر بازاڕی ئەرزدا گرتووە.
شۆرای هاوکاریی کەنداو، پێنج داواکاریی ئەو شۆرایەی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە پێشکەش بە ڕێژیمی ئێران کردووە.