لە دوایین ساتەکانی مۆڵەتی دیاریکراوی سەرۆک ترامپ، بە نیسبەت دەستکاری یان چوونەدەرەوەی یەکجارەکی لە بەرجام، هەڵویستی جیاواز لە لایەن وڵاتانەوە بەرچاو دەکەوێت.
سەرباری هەموو هەڕەشەکان و بانگهێشت و زەختی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە، خەڵکی مانگرتووی ئەم شارە بۆ ٢٤ەمین ڕۆژی بەردەوام، درێژەیان بە مانگرتن دا.
بەهۆی لاوازی ماڵی، شیرکەتێکی دیکە لە شاری سەقز، ناچار بە دەرکردنی زیاتر لە ٣٠ کرێکاری خۆی بوو.
"حهسەن مستەفاپوور" ناسراو به "حهسەن تووزەله"، یەکێک لە هونەرمەندانی بواری مۆسیقای فولکلۆری کوردی، کۆچی دوایی کرد.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، داوای لە خەڵکی شار و ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش کرد، لە هاودەنگی و پشتگیریی خەڵکی خۆڕاگری بانە بەردەوام بن.
ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێكدا داوای لە سەرجەم خەڵکی کوردستان کرد، مانگرتنی گشتی بەڕێوه ببەن.