بەرپرسی خانووی پیشە و کانزاکانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە، کە ٩٥ لەسەدی یەکە پیشەیییەکان لە کرماشان ناچالاکن و داخراون.
لە دوای چەند ڕۆژ تاکەنرخی کردنی دۆلار لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانەوە، دیسانەوە دۆلار سنووری ٦ هەزار تمەنی بڕی و گەیشتە نزیک ٧ هەزار تمەن.
دانڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، گۆڕینی "ڕێژێمی ئێرانـ"ـی لە بەرنامەی کاری خۆیدا داناوە و هەوڵی بۆ دەدات.
تێکۆشەرانی دێموکرات، لە شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، به شێوەی جۆراوجۆر چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.
پارلەمانی ئیسرائیل بەپێی بڕیارێکی گشتیی کابینەی ئەو وڵاتە، لە دۆخی ئەستەمدا دەتوانێ حاڵەتی شەڕ ڕابگەێنێت، ئەوەش بۆ چاوەدێریی زیاتر بە سەر ڕێژیمی ئێرانه.
پاش زیاتر لە ٣ حەوتوو لە مانگرتنەکانی شاری بانە، هەنووکە ئەم شێوازە لە دەربڕینی ناڕەزایەتی بووەتە ئۆلگوو و سەرباشقەیەک بۆ باقی شارەکانی ئێرانیش.
ڕۆحانی لە پەیجی ئینستاگرامی خۆیدا، سەبارەت بە داخستنی تێلێگرام، ڕێبەری ڕێژیمی بە بەرپرسیار زانیوە.