کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی سێنای ئامریکا، بڕیارنامەیەکی بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئێران پەسەند کرد

11:29 - 17 سەرماوەز 2722

لە دڕێژەی سیاسەتەکانی ئامریکا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران، کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی سێنای ئامریکا، بڕیارنامەیەکی بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران پەسەند کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی سێنای ئامریکا بەپەسەندکردنی بڕیارنامەیەک بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران، داوای لە دەوڵەتی بایدن، سەرکۆماری ئامریکا کرد کە گەمارۆگەلێکی نوێ دژی بەرپرسان و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران، بەهۆی سەرکوت و کوشتنی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران، بسەپێنێت.