![](/content/upload/1/news/57857_w920.jpg)
لە درێژەی هەڵمەتی سووتاندنی وێنە و بەنێری قاسم سلێمانی، گەورە تێرۆریستی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە شاری ئەردەبێڵ وێنەیەکی گەورەی ئەو تێرۆریستە سووتێندرا.
بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لاوان و شۆڕشگێڕانی ئازادیخوازی شاری ئەردەبێڵ، لە شەقامێکی گشتیی ئەو شارەدا کە وێنەیەکی گەورەی تێرۆریست قاسم سلێمانیان هەڵواسیبوو، ئاگریان تێبەردا و بێزاری خۆیان لەو ڕێژیمە تێرۆریستپەروەرە دەربڕی.
سپای پاسداران و ناوەندە تەبلیغییەکانی ڕێژیم، لە بەرەبەری ساڵمەرگی تێرۆریست قاسم سلێمانی لە زۆربەی شارەکان وێنە و بەنێری ئەو گەورەی تێرۆریستەیان هەڵواسیوە و دەیانهەوێت لە پێش چاوی خەڵک هێمایەکی قارەمانی لێ دروست بکەن، بەڵام خەڵکی ئازادیخوازی شارەکانی ئێران ناوبراو بە تێرۆریست دەناسن و لە شەقام و شوێنە گشتییەکانیش وێنە و بەنێرەکانی دەسووتێنن.