لە کاتێکدا کەرتی تەندروستیی کۆمەڵگە لەسەر شانی سەدان هەزار کارمەندی ئیداری، پەرستار و کادری دەرمان بەڕێوە دەچێت، بەڵام جیاوازیی قووڵی ئابووری، دابەشکردنی نادادپەروەرانەی خزمەتگوزارییەکان لە نێوان ناوەند و پارێزگاکاندا و پێدانی مووچەی زۆر بە کەمینەیەک، گیانی کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئەم وەزارەتەی خستووەتە تەنگژەوە.
ڕەزا سەلیمی، چالاکی پیشەیی کارمەندانی کەرتی تەندروستی، ڕایگەیاند کە سنووری چالاکیی کادر و کارمەندانی تەندروستی زۆر فراوانە و لە پەرستار و ماما و کادری فریاکەوتنەوە دەگرێت تا پەرستارانی گوندە دوورەدەستەکان و کارمەندانی بەشە ئیدارییەکان.
بە وتەی ناوبراو، خزمەتگوزاران و کادری دەرمان لە ناوچە دوورەدەستەکاندا بە مووچەی مانگانەی ٢٣ بۆ ٣٠ میلیۆن تمەن خزمەت دەکەن، کە هیچ کاتێک بەپێی هیچ پێوەرێک لەگەڵ تێچووی قورسی ژیان و هەڵاوساندا ناگونجێت.
یەکێک لە کێشە سەرەکییەکان، فەرمانڕەوایی پێکهاتەیێکی "پزیشکمیحوەر" و نادادپەروەرە لە سیستەمی تەندروستیدا، کە تێیدا تەنیا کەمینەیەک لە پزیشک و بەرپرسانی بالادەست لە داهات و پاداشتی کاری فراوان سوودمەند دەبن، لە کاتێکدا توێژی سەرەکی و کارمەندانی بێپشتیوان تەنیا قورسایی ئەرک و ژیانی تاقەتپڕووکێنان لەسەر شانە.
بۆ نموونە، لە کاتێکدا کارمەندێکی ئیداری یان پەرستار پاداشتی کاری زۆر کەم وەردەگرن (لە نێوان ٣ بۆ ١٢ میلیۆن تمەن)، پزیشکە پسپۆڕەکان پاداشتی کاری سەدان میلیۆنی وەردەگرن.
جیاوازیی دیکەی ئاشکرا لەم سیستەمەدا، دابەشکردنی نادادپەروەرانەی پاکەت و سەبەتە خۆراکییەکانە؛ لەکاتێکدا وەزارەتی تەندروستی بۆ ٢ هەزار و ٦٠٠ کارمەندی ناوەندی خۆی لە تاران سەبەتەی خۆراکیی گرانبەها تا بڕی ٣٠ میلیۆن تمەن دابین دەکات، زیاتر لە ٦٤٠ هەزار کارمەندی پارێزگاکان لەو مافە بێبەشن.
بڕیاری پێدانی بیمەی ۱۰ هەزار میلیارد تمەنی بۆ "چاکسازی مووچە"ش لەژێر بیانووی سیاسی بوون جێبەجێ نەکرا و کاربەدەستان لەجیاتی وڵامدانەوەی داواکاریی ڕەوا، پەنایان بۆ هەڕەشە و دەرکردنی حوکمی سزایی بردووە.